وەرزش

گواردیۆ: خیانەت لە شارەکە ناکەم

مەودا میدیا - سلێمانی |


گواردیۆ: خیانەت لە شارەکە ناکەم
مەودا میدیا- سەباح خضر 

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ئەوەی ئاشکراکرد کە ئەو شتانەی دەیبینم حەزم لێ نیە و هەروەها من خیانەت لە شارەکە ناکەم.

راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پێپ گواردیۆلا باسی لەئایندەی خۆی کرد لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە.

گواردیۆلا، لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی گاردیان تیشکی خستە سەر وتی: داهاتووم؟ من ئەوەندە باش نیم کە بیر لە شتی دوور بکەمەوە. داهاتووم هەمیشە پشت بە ئەنجامەکان دەبەستێت، بۆیە من یاری ساوسهامپتۆن دەکەم و کەمێک پشوو دەدەم و دواتر بەردەوام دەبم لە کارکردن، لە کۆتایی وەرزەکەدا دەبینین چی ڕوودەدات.

گواردیۆلا ئەوەشی خستۆتەڕوو: کە ئێمە هێشتا دەتوانین باشتر یاری بکەین، هەندێک لە یاریزانەکان دەتوانن باشتر بن، من ئەو شتانە دەبینم کە حەزم لێ نییە. من بیر لە داهاتوو ناکەمەوە کاتێک کە گرێبەستەکەم هێشتا لە کاردایە.

لە پرسیارێکدا بۆ گواردیۆلا کە ئایا بۆ ماوەی چەند دەتوانیت بەردەوام بیت لە ڕاهێنان؟ ئەو راهێنەرە دەڵێت نازانم،بەڵام من هەست بە باشی و ئاسوودەیی دەکەم،  کاتێکیش چالاک نیم و ماندووم، دڵنیام کە واز دێنم. بەڵام ئێستا هەستێکی باشم هەیە.

ئەو لە بەردەوامیدا وتی: بەرواری دەرچوونم لە شار بە رێککەوتن لەگەڵ یانەکە وەردەگیردرێت ئەوان هەموو شتێکیان پێدام، بۆیە ناتوانم خیانەتیان لێ بکەم یان هیچ هەڵەیەکیان لەگەڵ بکەم چونکە ئەوە باش نابێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا گواردیۆلا دەڵێت: پێکەوە بڕیاری گرنگمان داوە وەک لێرە بوون و دووجار درێژکردنەوەی گرێبەستەکە و لە داهاتوودا هەمان بارودۆخ لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام پەیوەستە بەوەی کە ئەوان چۆن هەست بە من دەکەن و چۆن.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن