وەرزش
کۆرتوا ئامۆژگاری محەمەد سەڵاح دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەی ڕیال مەدرید رای خۆی لەسەر ئەو لێدوانانەی محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی لیڤەرپولی سەبارەت بەڕووبەڕوبونەوەی میرینگێی لەیاری کۆتایی چامپیۆنس لیگدا ئاشکراکرد.
کۆرتۆا رۆژی سێشەممە بە ماڵپەری یانەکەی گوت "پێم وانییە سەڵاح مەبەستی لە ڕیاڵ مەدرید بێت، ئەو ڕێز لە تیمەکە دەگرێت.
کۆرتوا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئامۆژگاری کاپتنی فیرعەونەکانی کرد ووتی : ئەمە بۆچوونی منە، بەڵام دەبێت دوای یارییەکە قسە بکات.
وتیشی"پێم وایە ئەوەی لیڤەرپوڵ دەتوانێت پەشیمان ببێتەوە ئەوەیە کە بەرامبەر تۆتنهام لە پریمەرلیگدا ئەو نازناوەیان دۆڕاند، بەڵام لە هەموو پێشبڕکێکاندا ساڵێکی زۆر گەورەیان هەبووە و لە بەرامبەر ئێمەدا بە شێوەیەکی گەورە دەبن.
ڕیال مەدرید 28 ئایار لەیاری کۆتایی خولی چامپیۆنس لیگ لەپاریس بەرانبەر بە یانەی لیڤەرپول یاری دەکات.