کوردستانی
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لەم ناوچەیەی هەرێم کەوتەخوارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
فڕۆكهیهكی بێ فڕۆكهوان له باكووری رۆژهەڵاتی قهڵادزێ دەکەوێتەخوارەوە و تێکدەشکێت، قایمقامی قەڵادزێ، دەڵێت "نازانرێت هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە چییە و سەر بە چ لایەنێکە".
لە لێدوانێکدا تایبەت بۆ مەودا میدیا بەکر بایز، قایمقامی قەڵادزێ هەواڵی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی بۆ مەودا میدیا پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند "فڕۆکەکە لە نزیک گوندی دووبێی سەر بە ناحیەی هەڵشۆ لە باکووری رۆژهەڵاتی پشدەر کەوتووەتەخوارەوە و تێكشکاوە".
قایمقامی قەڵادزێ ئاماژەی بەوەشکرد "تائیستا نازانرێت فڕۆکەکە سەر بە کوێیە و هۆکاری کەوتنەخوارەوەکەی چییە".
تا ساتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لایهنێك بهرپرسیاریهتی خۆی له خستنهخوارهوهی ئهو فڕۆكه بێ فڕۆكهوانه رانهگهیاندووه.
ر. ئ

بیروڕا