کوردستانی
په‌روه‌رده بۆ ساڵى نوێى خوێندن هه‌نگاوێكى جیاواز ده‌گرێته‌به‌ر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم له سه‌ره‌تاى مانگى هه‌شتى ئه‌مساڵ هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانى وۆركشۆپێك بۆ راهێنان و وته‌بێژى وۆركشۆپه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت "ئامانجیانه له‌و رێگه‌یه‌وه شێوازى وانه‌وتنه‌وه‌ى نوێ بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایانى خوێندنگه و قوتابخانه‌كان بڵێنه‌وه".
سه‌ربه‌ست كه‌ریم، به‌رێوه‌به‌رى مه‌شق و راهێنانى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وۆركشۆپێك بۆ راهێنان ئه‌نجام ده‌دات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێشتر وه‌زیرى په‌ره‌وه‌رده هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانى راسپاردووه، كه هه‌ر یه‌كه‌یان راپۆرتێك لاى خۆیانه‌وه ئاماده بكه‌ن له سه‌ر راهێنان و ورده‌كارییه‌كه‌ى و ئامانجه‌كه‌ى، هاوكات پێناسه‌ى مامۆستاى راهێنه‌ر و ئه‌رك و مافى راهێنه‌ر".
وتیشى "له ئێستادا راپۆرته‌كان ئاماده كراون و له داهاتوویه‌كى نزیكدا وه‌ك لیژنه‌كه دانیشتن ده‌كه‌ن و ته‌وه‌ره‌كان ئاماده ده‌كه‌ن، به ئامانجى ئه‌وه‌ى ستراتیژییه‌كى هاوچه‌رخ بۆ راهێنان بۆ ساڵى نوێى خوێندن پێشكه‌ش بكه‌ن".
سه‌ربه‌رست كه‌ریم، كه وته‌بێژى وۆركشۆپه‌كه‌شه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له سنوورى په‌روه‌رده‌ى سلێمانیدا نزیكه‌ى 180 راهێنه‌ریان هه‌یه و سه‌رجه‌م خوێندنگه و قوتابخه‌نه‌كانیان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كه‌ن و پاشان به درێژایی ساڵه‌كه هه‌فتانه له رێى ئه‌و راهێنه‌رانه‌وه رێگه‌ى نوێى وانه‌وتنه‌وه بۆ مامۆستاكان بێجگه له به‌ڕێوه‌به‌ر، روون ده‌كه‌نه‌وه و پێانده‌ڵێنه‌وه".
پ ح ع