کوردستانی

توركیا هۆكارى رێكنه‌كه‌وتنى لایه‌نه‌كانى كه‌ركوكه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا هۆكارى رێكنه‌كه‌وتنى لایه‌نه‌كانى كه‌ركوكه‌

مه‌ودا میدیا-

كادیرێكى پێشكه‌وتوى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا هۆكارى ئه‌و دۆخه‌یه‌ كه‌ له‌ كه‌ركوك دروستبووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ لایه‌نه‌كان رێكناكه‌ون.

بورهان شێخ رەئوف، كادیرى یەکێتی رایگه‌یاند "تورکیا تاوانباره‌ و رێگره‌ لە چارەسەری قەیرانی سیاسی له‌ پارێزگا كه‌ركوك، به‌ڵام دادگای فیدراڵیی عیراق توانایی دیاریکردنی پارێزگاری کەرکووکی هەیە".

وتیشى "تورکیا بە هۆی گوشاری ناوخۆیی، ڕێگریی دەکات لە هەر جۆرە رێککەوتنێک بۆ چارەسەری قەیرانی پارێزگای کەرکووک، دواى مۆڵه‌ته‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیی ده‌بێت ده‌ستوه‌ردان بكات بۆ دیاریكردنى پارێزگارى كه‌ركوك".

زیاتر له‌ هه‌شت مانگه‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عیراق ئه‌نجامدراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه‌ پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كلابكرێته‌وه‌.


Qaiwan
Qaiwan