کوردستانی

ئارى هه‌رسین: رابردوومان پاكه‌ و خه‌ڵك خۆیان دێن و ده‌بنه‌ پارتى

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئارى هه‌رسین: رابردوومان پاكه‌ و خه‌ڵك خۆیان دێن و ده‌بنه‌ پارتى

مه‌ودا میدیا-

بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سلێمانى رایگه‌یاند، ته‌كلیف له‌ خه‌ڵك ناكه‌ین و خۆیان به‌ره‌و روومان دێن و ده‌بنه‌ پارتى.

ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند "ناڵێین رۆژانە دوو هه‌زار کەس دێتە بەردەم لقی چوار و دەبنە پارتی، بەڵام  هاوڵاتییان ئەو راستییەیان بۆ دەرکەوتووە، تیمەکانی پارتی لە سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت، یان لە بەغداد چەند دەورێکی باش دەگێڕن".

باسى له‌وه‌شكرد "بەبێ ئەوەی تەکلیف لەخەڵک بکەی خۆیان بەرەو رووی تۆبێن و باوەشت بۆ بکەنەوە، ئەمە هەواڵێکی خۆشە بۆ پارتی".

وتیشى "ئێمە حزبێکی نەتەوەیین، لە بەهێزبوونی پارتی، هەرێمی کوردستان بەهێز دەبێت، بەرپرسیاریەتییە گەورەکە لەسەر شانی پارتییە، رابردوومان روونە، لەوانەیە کەموکوڕیمان هەبووبێت، لە کەموکوڕییەکانی خۆمان فێربووین و دووبارەمان نەکردووەتەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان