کوردستانی

لە مێرگەپان کەسێک بە تۆمەتى کەوتنەوەى ئاگر دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە مێرگەپان کەسێک بە تۆمەتى کەوتنەوەى ئاگر دەستگیرکرا

مه‌ودا میدیا-

ئاگرێک لە سنورى مێرگەپان کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەى دوو دۆنم پوش و پاوان و دارى سروشتى سوتاوە.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند "ئاگرێك له‌ سنورى مێرگه‌پان كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیانێكى زۆرى له‌ سروشت و ژینگه‌ى ناوچه‌كه‌داو دارێكى زۆر سوتان".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "به‌ هه‌وڵى تیمه‌كانیان دواى ماوەیەکى کەم توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بكه‌ن".

هه‌روه‌ها "کەسێکیشیان بە تۆمەتى هۆکار لە کەوتنەوەى ئاگرەکە دەستگیر کردوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە و بەدواداچونى لەگەڵ دەکرێت".

كه‌ریم حه‌مه‌خان، شاره‌زاى ژینگه‌ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و ئاگرانه‌ى ساڵانه‌ ده‌كه‌ونه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان هه‌زار له‌ دۆنم زه‌وى و دارى سروشتى ده‌سوتێن، زیانێكى گه‌وره‌ له‌ ژینگه‌ و هه‌واى ناوچه‌كه‌ ده‌دات، دار هه‌یه‌ ته‌مه‌نى 20 بۆ 30 ساڵه‌، به‌هۆى ئاگره‌وه‌ ده‌سوتێت ئه‌مه‌ هیچ جیاوازى نییه‌ له‌گه‌ڵ رووخانى ژێرخانى ئابوورى".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان