سۆزان حەمەتاتە
دیکتاتۆرەکانیش بەشەڕ دێن
لەدوای شۆڕشی گەلانی سوریاوە لە ساڵی ٢٠١١، سوریا و تورکیا لە شەڕێکی بەردەوامدان، هەر لە سەرەتاوە تورکیا پشتیکردە بەشار ئەسەدی دۆستی رەجەب تەیب ئەردۆغان و بەکردەوەش کەوتە هاوکارییکردنی ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامیی توندڕەو و لە داگیرکردنی بەشێکی زۆری خاکی سوریا و رۆژئاوای کوردستان، لەناویاندا شاری عەفرین، بۆ داگیرکاریی و تێکشکانی ئیرادی کوردانی ئەوێ، بەڵام ئیتر هاوکێشەکان بەرەو گۆڕانی زیاتر دەچن و بارودۆخ لە بەرژەوەندیی ئەردۆغان نابێت.
ئەردۆغان کە هەر لە سەرەتاوە داوای رووخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەدی دەکرد، بەڵام ساڵێک زیاترە داوای گفتوگۆ و سەردانی لێدەکات و ئەسەدیش رەتیدەکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی ئێران و رووسیا بە رژدی کار لەسەر ئاشتبوونەوەی ئەسەد و ئەردۆغان دەکەن، بەڵام هێشتا هیوایەک بۆ ئەردۆغان دروست نەبووە کە دەتوانێت بە دیداری ئەسەد شادبێتەوە.
تورکیا و سوریا رەنگە تەنها شتێک لەسەری کۆک بن ئەوەبێت ناوچە کوردییەکان لە ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانی سوریای دیموکرات وەربگیرێتەوە و کورد بگەڕێننەوە سەردەمی پێش شۆڕشی گەلانی سوریا، ئەگەرچی لای ئەوانە خەیاڵ نییە و بەرنامەیە، بەڵام رێگریی زۆر هەن و رۆژئاوا هێشتا پشتیوانیی ئەمریکای هەیە.
بەشار ئەسەد، بەرپرسیارە لە رژانی خوێنی سەدان هەزار کەس، ئاوارەبوون و دەربەدەربوون، نەهامەتی و برسێتی، کەچی هێشتا بوونی کەسی تر لەسەر خاکی سوریا رەتدەکاتەوە و نایەوێ دان بەوەدا بنێت رۆژئاوای کوردستان خاک و نیشتمانی عەرەب نییە و بوونی دەسەڵاتێکی خۆجێی لەوێ، واتە کەوتنەوە دەست خاوەنە راستەقینەکەی.
لەگەڵ ئەوەی داگیرکەرە، بەڵام مەرجی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ داگیرکەرێکی دیکەش هەیە کە ئەردۆغانە، هەردووکیشیان داگیرکەری خاکی کوردانن، بەڵام هێشتا نایانەوێ بیسەلمێنن و هەر لە کەڵکەی بەردەوامیی داگیرکاریی خاکی کوردانن.
ئەسەد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەردۆغان دوو مەرجی هەیە:
یەکەمیان: خاکی داگیرکردووین و دەبێت سوپاکەی بکشێتەوە.
دووەم: واز لە پشتیوانیکردنی تیرۆر بهێنێت.
یەکەمیان: خاکی داگیرکردووین و دەبێت سوپاکەی بکشێتەوە.
دووەم: واز لە پشتیوانیکردنی تیرۆر بهێنێت.
تورکیا هەر لە سەرەتاوە پشتیوانی لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کرد، هەروەها لە سوپای شام و سوریای ئازاد و چەندین فیرقەی دیکەی تیرۆریستی، خاک و زەویی کوردیان داگیرکرد و تائێستایش بەردەوامن، کورد ئازایانە رووبەڕوویان بوونەوە و ئێستایش هەر لە بەرگریدان، بەڵام لاسەنگیی هێز و بەرژەوەندیی نێودەوڵەتی رێگەی بە تورکیا دا خاکی کوردستان داگیربکات.
مەترسیی گەورە لێرەدا دوو شتە:
یەکەم: ئەسەد و ئەردۆغان بوونی کورد رەتدە کەنەوە و کۆکدەبن لەسەر کۆتاییهێنان بە ئەزموونە کوردییەکە.
دووەم: ئەسەد بەئێستایشەوە داننان بە دەسەڵاتێکی خۆجێی کوردیی رەتدەکاتەوە، تەنانەت کوردانی رۆژئاوا تاکو ئێستا بەڕەسمی خاوەن ناسنامەی سوریایی نین، هیچ نیازێکی لەو جۆرەش نابینرێت.
یەکەم: ئەسەد و ئەردۆغان بوونی کورد رەتدە کەنەوە و کۆکدەبن لەسەر کۆتاییهێنان بە ئەزموونە کوردییەکە.
دووەم: ئەسەد بەئێستایشەوە داننان بە دەسەڵاتێکی خۆجێی کوردیی رەتدەکاتەوە، تەنانەت کوردانی رۆژئاوا تاکو ئێستا بەڕەسمی خاوەن ناسنامەی سوریایی نین، هیچ نیازێکی لەو جۆرەش نابینرێت.
ئێستا دیکتاتۆرەکان لەسەر خاکێک بەشەڕ هاتوون کە هی ئەوان نییە، لەسەر مێژوویەک قسە دەکەن کە کورد تیایدا کراوەتە قوربانیی بەرژەوەندیی، لەسەر داهاتووی نەتەوەیەک بەشەڕ هاتوون کە سەدان ساڵە بۆ ئازادی تێدەکۆشێت، ئەوان شەڕ لەگەڵ یەکتر و کورد و مرۆڤایەتی دەکەن، داهاتوویان تاریک دەبێت.
خ.غ
خ.غ