کوردستانی

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى و مه‌سعود بارزانى كۆده‌بنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى و مه‌سعود بارزانى كۆده‌بنه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید، له‌سه‌ر زارى کادیرانى پێشکەوتووی یەکێتیى نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، رێككه‌وتنى كۆتایی له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت نه‌كراوه‌ و باس له‌ كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكى یه‌كێتى و مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌كرێت.

غیاس سورچی، کادیری پێشکەوتووی یەکێتی راگەیاند "تا ئێستا هیچ رێککەوتنێکی کۆتایی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێم نەكراوە، سەرەڕای ئەوەی کە کۆبوونەوەکان بەردەوامن، تەنها رێککەوتن لەسەر بەرنامەی حکومەت و فۆڕمی حکومەت كراوە، بەبێ بڕیاردان لەسەر دابەشکردنی پۆستەكان".

وتیشى "ناکۆکی ئێستا لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان و چۆنیەتی دابەشکردنیەتی، یەکێتی پێداگرە لە بەدەستهێنانی یەکێک لە سەرۆکایەتییەکان، سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆک وەزیران، وەک بەشێک لە شایستەی هەڵبژاردن، بەڵام پارتی ئەمە  رەتدەکاتەوەو، دەیەوێت دەست بەسەر سەرۆکایەتییەکان بگرێت و دۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "گفتوگۆكان بەردەوامن و لە چەند رۆژی داهاتووشدا کۆبونەوەی نوێی مەکتەبی سیاسی هەردوو حزب، بە بەشداری لیژنە تەکنیکیەکانی دانوستاندن ئەنجامدەدرێت، بۆ یەکلایكردنەوەی ئەو دۆسیەیە".

له‌و باره‌وه‌ وەفا محەمەد کەریم، ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند "بەم نزیکانە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەنێوان بافڵ جه‌لال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئەنجام دەدرێت، پێشبینی دەکرێت رێککەوتنی دواین هەنگاوەكانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان تیادا ئەنجامبدرێت، لەگەڵ چۆنیەتی دابەشکردنی پۆستەکان لەنێوان هەردوو لایەن".

ع
Qaiwan
Qaiwan