کوردستانی
فڕۆکەخانەی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گەشتێکی تاران روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند "لەژێر کاریگەری ئەو بارودۆخە نائاساییەی کە لە ئێستادا لەناوچەکە دەگوزەرێت هاوڵاتیانی ئاگادار دەکەینەوە کە سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاساین بەپێی خشتەی گەشتەکانی فڕۆکەخانە لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێن".
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "تەنها یەک گەشتی ئەمڕۆی تاران – سلێمانی کە بڕیاربوو لەلایەن هێڵی ئاسمانی ماهانەوە ئەنجام بدرێت هەڵوەشایەوە بەهۆیی بڕیاری راگرتنی سەرجەم گەشتەکانی ئێران بۆ سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عیراق لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە".
لە کۆتایدا ئاماژە بەوەشکراوە "دڵنیایی دەدەینە هەموولایەک کە هیچ گەشتێک لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەوە راناگیرێت".