شاهۆ عەبدوڵڵا
درۆن و مووشەك وەك پەیامی سیاسی بۆ هەولێر
كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سێ رێگەوە پەیام دەنێرێتە دەرەوەی سنوورەكانی خۆی، یەك لەو رێگەیانە بە ئامانجكردنی نەیارەكانی لە رێگەی میلیشیاكانەوە، نمایشی مووشەكی لە ناوخۆ و لە رێگەی كەناڵی فەرمییەوە، هێشتنەوەی تاقیكردنەوەی مووشەكی بەشێوەی نهێنی. بۆ هەر یەك لەو رێگەیانە ئامانج و مەبەستی خۆی هەیە و پەیامێكن بۆ دنیای دەرەوەی.
چەندین جارە ئێران لە رێگەی میلیشیاكانی ناوخۆی عیراقەوە، هەولێری پایتەخت دەكەنە ئامانج، بۆ ئەوەش پەیامەكانی خۆی دەگەیەنێتە هەولێر و وڵاتانی دەوروبەر و وڵاتانی رۆژئاوا. هەولێر بۆ دەكرێتە ئامانج؟ پەیامەكە روونە؛ هەولێر وەك پایتەختی هەرێمی كوردستان و لەژێر دەسەڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان رێگربووە لە گواستنەوەی كەرەستەی سەربازی بۆ سوریا، ئەمەش لێدانێك بوو بۆ تەواوكردنی هیلالی شیعی و بوون بە پێگەیەكی ئارام بۆ هێزە بییانییەكان بەتایبەت ئەمەریكییەكان. هەروەها نزیكی لە توركیا، ئێرانی هەراسان كردووە و وەك لێدانێك دەبینرێت لە پێگەی ئێران لە عیراق و هەرێمی كوردستان.
لەبارەی هێرشەكانی سەر هەولێرەوە دوو بۆچوون هەیە؛ بۆچوونێك پێیوایە ئەم هێرشانەی دەكرێنە سەر هەولێر لەكۆتاییدا بە قازانجی هەرێمی كوردستان دەشكێنەوە، دەرئەنجامی هێرشەكانیش بەدەنگەوەهاتنی نێودەوڵەتی بەدوادا دێت لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی. ئەمەش سەردەكێشێت بۆ ئەوەی زیاتر هاوكاریی هەولێر بكرێت لە رووی سەربازی و سیاسییەوە.
لە بەرانبەردا بۆچوونێكی دی دێتە گۆڕێ، ئەویش ئەم هێرشانە بە مەترسی دەزانێت بۆ سەر پێگەی هەولێری پایتەخت لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی. هەروەها هێرشەكان دەبنە هۆی ئەوەی چیتر هەولێری پایتەخت ئەو لانە ئارامە نەبێت بۆ هێزە بیانییەكانی ناوچەكە وەك چۆن كارمەندانی كونسوڵی وڵاتان بەتایبەت كارمەندانی كۆنسوڵخانەی ئەمەریكا لە بەغدا لەكاتی هێرشەكان، كونسوڵخانەكەیان بەجێدەهێڵن، ئەگەری زۆریش هەیە لەكاتی چڕبوونەوەی هێرشی میلیشیاكانی نزیك لە ئێران، هەولێریش بەدەری بەغدای پایتەخت بچێت.
پەیامی ئێران بۆ هەولێر روونە، دەیەوێت ئەو پەیامە بگەیەنێت وەك چۆن لە سوریا، یەمەن، سعودییە، عیراق و ناوچەكە دەكەونە بەر هێرشە موشەكییەكانیان، بەهەمان شێوەش هەولێر پارێزراو نابێت. هەروەها لە هەر هەنگاوێك هەولێر دەیهاوێژێت پێویستە رەچاوی بەرژەوەندییەكانی ئێران بكرێت. ئەمە جگە لەوەی پەیامێكیشە بۆ هەراسانكردنی هێزە بیانییەكان كە لە هەر شوێنێك هێزی بیانی و رۆژئاوایی هەبن لە ناوچەكە پارێزراو نین و لەلایەن ئێرانەوە بە ئاسانی دەكرێنە ئامانج.
كەوایە هەولێری پایتەخت دەبێت لە پەیامەكان تێبگات، رەنگە زیانی هێرشەكان و لە ئەستۆگرتنی ئەو هێرشانە لەلایەن میلیشیاكانەوە تا قۆناغێك لە قازانجی هەرێمی كوردستان بێت، بەڵام لە دوورمەودادا بە زیانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەشكێتەوە، چونكە وادەردەكەوێت پایتەختەكەی هەرێمی كوردستان ناتوانێت بەرگری چەند درۆنێك و مووشەكی میلیشاكان بگرێت. ئەمەش ئەو كارتە لە دەست هەرێمی كوردستان دەردەهێنێت وەك پێگەیەكی ئارامی ناوچەكە. هەر بۆیە هەولێر پێویستی بە سیستمی رادار و وەڵامدانەوەی خێراهەیە بۆ پاراستنی لەو جۆرە هێرشانە. سەردەمی سەركۆنەكردن و هەڕەشەكردن هیچ لەو هێرشانە كەم ناكاتەوە، نە دەبێت چاوەڕێی بەغدادێكی لاواز بێت كاردانەوەی هەبێت، نە دەشبێت تاسەر چاوەڕوانی وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئەمەریكا و ڕۆژئاوا بێت تاسەر.