شاهۆ عەبدوڵڵا

شاهۆ عەبدوڵڵا

گۆڕان لە حزبێکی جەماوەرییەوە بۆ پەراوێز

لەماوەی نێوان دوو هەڵبژاردن بزووتنەوەی گۆڕان حزبێکی جەماوەری و دەنگی شەقام بوو. لەپێش بەشداریکردنی بزووتنەوەی گۆڕان لە یەکەمین هەڵبژاردنیدا، شەقامی پڕبوون لە ناڕەزایەتی و ڕەخنەی توند. بە دەیان رۆژنامە و گۆڤار و رێکخراوی مەدەنی خۆڕسکانە دەنگی شەقام بوون. لەتەک دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان کە پێویستییەکی شەقام بوو بۆ ئەوەی خۆیانی لە بەرانبەر توندوتیژییەکان پێبپارێزن و خاوەندارییەتییەکان لێبکات. لە کات و ساتی گونجاو دروستبوو، بەڵام ئەم خاوەندارێتییە زۆری نەخایاند، هەر لەتەک بەشداریی بزووتنەوەی گۆڕان رۆژ لەدوای رۆژ هەم دوور دەكەوتەوە لە شەقام، پشتی دەکردە بەڵێنە گەورەکانی کە بە خەڵکی هەرێمی کوردستانی دابوو، لە چۆنیەتی ئەنجامدانی چاکسازی و بە وتەی خۆیان نیەتی بەشدارییکردنەکەشی هەر بۆ ئەوە بووە تا پارتی و یەکێتی ناچار بەو چاکسازییە بکەن. 

بزووتنەوەی گۆڕان پێش ئەوەی بچێتە حکومەت و بەشدار بێت لە دەسەڵات، لەڕێگەی راگەیاندنێکی بەهێزەوە پارتی و یەکێتی ناچار بە هەندێک کار دەکرد کە لە سودی شەقام بێت. بە ئەندازەیەک کاریگەر کەناڵەکەیان بە تۆپخانەیەک دەچوواند، لە چۆنیەتی خستنەڕووی سەدان بەڵگە و خاوەندارێتیکردن لە دەنگی ناڕازی، بەڵام وەک لەپێشەوە ئاماژەم پێکرد ئەمە زۆری نەخایاندا بە بەشداری لە حکومەت رۆژ لەدوای رۆژ دوور دەکەوێتەوە لە شەقام و پاشا گەردانییەک بەرۆکی گرتووە وەها دێتە پێشچاو بێبەرنامەترین حزبی کوردستان بێت، ئەمە جگە لە لێدوان بۆ راگەیاندن و پرتە و بۆڵە و دەرکردنی بەیاننامەی شەرمانانە لەم ئێستا قەیراناوییەی شەقام، کەچی بەردەوامە و بەو ئومێدەیە چاکسازی بکات، وەک قەوانێکی کۆن بەردەوام دەیڵێنەوە. 

بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجامی بەشداریکردن لە حکومەت و شکستخواردنی لە چاکسازی و بەدەردبردنی پەرلەمان لەلایەن خودی پارتی و گۆڕانەوە، کەچی جارێکی تر بەشداریی حکومەت دەکاتەوە بە رێککەوتنێک هەر لە سەرەتاوە دەیزانی بە پەراوێزی بزووتنەوەکەیان کۆتایی دێت. ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان حزبێکی بنەماڵە و بێ رێکخستنە، بەڕادەیەک توشی سەرلێشێوان بووە هەریەکە لە پەرلەمانتار و ستافی حکومی و گردەکەیان بەجۆرێک لێداوان دەدات و لە بەرژەوەندی خۆی کێشی دەکات. ئەمەش وادەکات بزووتنەوەکە لە بزووتنەوەیەکی جەماوەرییەوە بگۆڕێت بۆ حزبێکی هاوبەشی دەسەڵات و پەراوێزخراو، لە نەبوونی گۆڕانیشدا، پارتی و یەکێتی دەبنەوە بە یارییەکەرەکەی جاران و گۆڕانیش دەەخرێتە پەراوێزەوە. 

Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan