داهۆ سالم

داهۆ سالم

بەڵێ سلێمانی یەکەم بوو

لەڕاستیدا هەر لە یەکەم چرکەساتەکانی ئابووریی سەربەخۆوە ستەم و نادادی و جیاکاری لە دژی سلێمانی هەر هەبوو، بەڵام لە کابینەی نۆیەمدا سنوری تێپەڕاند و شەرم و شاردنەوەی تیایدا نەما و قەبارەی گەورەتر بوو.

ئەگینا پێش ئابووریی سەربەخۆ، لەڕووی خزمەتگوزاری و ژێرخانی ئابوورییەوە سلێمانی یەکەمی عیراق بوو، لە عیراقدا نزمترین ڕێژەی هەژاری لە سلێمانی بوو، ئەمە بە قسەی من و هیچ کوردێکی دیکە نا، بەڵکو بەپێی داتای رێکخراوەکانی UN و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان. یەکەمین شەقامی دووساید لەسلێمانییەوە دەستی پێکرد، یەکەمین تونێل هەر لە سلێمانییەوە لێدرا.

 سەوزترین "قەزا" لە عیراقدا کە بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر شەقامەکانی بوون بە دارستان قەزای کەلارە، یەکەمین زانکۆ لەدەرەوەی پارێزگاکان لە زۆنی سەوز و لە "کۆیە"وە دەستی پێکرد، تەنانەت زانکۆی کوردی برایە خانەقینیش لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێم. 

بەڵام بەداخەوە ئابووریی سەربەخۆ پرۆژەی پاشخستن و تۆڵەکردنەوە بوو لە سلێمانی. تاکو 2014 لەسەر ئاستی عیراق و کوردستان، سلێمانی پێشەنگ و داهێنەر بوو لە ئاوەدانکردنەوە و بوونیادنانەوەدا.

 ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ رقێکی پەنگخواردووی مێژووییە بەرانبەر ئەو شارە.

ک. ر.
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan