داهۆ سالم

داهۆ سالم

بامیان و باینجان...!

کاتی خۆی لەیەکێک لە ژمارەکانی گۆڤاری سیخورمەدا نوسرابوو،" لەشتێکی تریشدا لە ئەفغانستان دەچین، ئەوان شارێکیان هەیە ناوی بامیانە و خۆشمان شارێکمان هەیە ناوی باینجانە". 

کاتێک لەساڵی ١٩٩٤دا، بزووتنەوەی تاڵیبان هەڵتۆقی، سەرەتا لەباشووری ئەفغانستان و بەدیاریکراوی لە قەندەهارەوە هەڵکشان، کە لە نەتەوەی پەشتۆنی سوننی مەزهەبن و بڕبڕەپشتی تاڵیبان بوون.
دواتر، قۆناغ بەقۆناغ، حیکمەتیار و ڕەبانی ودۆستەم و شامەسعود لەبەرامبەر تاڵیباندا شکستیان هێنا و بەرەو ناوچە ئۆزبەکی و تاجیکییە تورک و شیعە مەزەهەبەکانی باکور پاشەکشەیان کرد بەتایبەت "مەزار شەریف". ئەوان لەباکور مانەوە و گیرسانەوە، چونکە ئەو دەڤەرانەی باکوری ئەفغانستان زێدی زۆرێک لەو سەرکردانە بوو کەدژی تاڵیبان بوون. ئەوان لەوێ  تاکو ساڵی ٢٠٠١ و ڕووداوەکانی یانزەی سێپتەمبەر بەرگرییان کرد. لەوە بەدوا کە ئەمەریکا بەپاساوی داڵدەدانی "بن لادن" هێرشی کردە سەر تاڵیبان و ڕووخاندی، هاوپەیمانی باکوری ئەفغانستانیش گەڕانەوە و جڵەوی فەرمانڕەوایی وڵاتیان گرتەوە دەست. 

کاتێک لە ئەیلولی ڕابردوودا، بەهۆی کشانەوەی سوپای ئەمەریکاوە جارێکی تر تاڵیبان دەستی کرد بە کۆنترۆڵکردنەوەی وڵات، ڕایەکی وەها هەبوو کەوا وەک جاری پێشوو، تاڵیبان لەباشوورەوە بەرەو قەندهار و کابوڵ بکشێن و دۆستەم و بەرەی دژبە تاڵیبانیش وەک جاری پێشوو بەرەو باکوری زێدی خۆیان و پێگەی سەردەمی شەڕی سۆڤییەتیان پاشەکشێ بکەن. 

بەڵام بەپێچەوانەی زۆبەی چاودێران و ڕەوتی مێژووەوە، ئەمجارەیان مەزار شەریفی زێدی دۆستەم و دارودەستەکەی "ئەشرەف غەنی"، پێش قەندەهار و کابوڵ کەوت و ئامێزی بۆ تاڵیبان کردەوە. زۆربەی چاودێرانی سیاسی باوەڕییان وابوو، سەرکردەکانی پێشوو دیسانەوە لەباکوری ئەفگانستان خۆیان قاییم دەکەن و بەرگری دەکەن. بەڵام ئەمجارە باکور پێش قەندەهار و کابوڵ تەسلیم بوو. 

لەئەفغانستان، لەدوای کشانەوەی ئەمەریکا، قەڵا سەختەکەی دژبە تاڵیبان کە مەزار شەریف بوو پێش قەندەهاری زێدی تاڵیبان سقوتی کرد. ئەو سەرکردانەی پێشتر  چۆکیان بە سۆڤییەت دادا و دواتریش وێڕای پاڵپشتییەکانی پاکستان، پشوودرێژانە لە ١٩٩٤وە تاکو ٢٠٠١ لەبەرانبەر تاڵیباندا خۆیان ڕاگرت، ئەمجارەیان دوای بیست ساڵ لە حوکمڕانی فاشیل و سەرنەکەوتوو، نەیانتوانی پارێزگاری لە بستێ خاک لەو سەر سنورە شاخاویانەدا بکەن هەر بۆ ئەوەی بڵێن ماوین و بەرگری دەکەین. هەڵوێستی خەڵکی ئەفغانستان لەبەرامبەر تاڵیباندا کەوتن نەبوو، بەڵکو ئامێزگرتنەوە بوو بۆ تاڵیبان لە ڕق و بێزاری بیست ساڵی حوکمی سەقەتی دۆستەم و ئەشرەف غەنی و دارودەستەکەیان
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan