داهۆ سالم

داهۆ سالم

کورت و پوخت لەبارەی سەرۆک کۆمارەوە

مەودا میدیا-

رێکەوتنی پارتی لەگەڵ سەدر پرۆتۆکۆڵی دابەشکردنی پۆستە و بوعدی سیاسی نییە، تەنها بۆ دەرهێنانی پۆستی سەرەک کۆمارە لە دەستی یەکێتی، ئەگەر وانییە کوا پاکێجی رێکەوتنەکەیان، کامە چ رێکەوتنێک واژۆکراوە لەسەر کەرکوک، پێشمەرگە و بودجە، هەر باسیشی نەکراوە. 

مەسەلەی دوو کورسییەکەی یەکێتی و گۆڕینی د. بەرهەم، تەنها گەڕی بارە ترێیە و پارتی لەدوای ریفراندۆم و لە ٢٠١٨وە چاوی لە پۆستی سەرەک کۆمارە.

کە لەسەرەتاوە پارتی پێشنیاری گۆڕینی د. بەرهەمی بۆ یەکێتی کرد، بۆ ئەوە بوو یەکێتی بە کاندیدێکی لاوازتر داخلی پرۆسەکە ببێت ئەو کات ئاسانتر لەدەستی دەربهێنێت. 

نەوەی نوێ لەگەڵ پارتییە، بەڵام بەدوای سیناریۆیەکەوەیە ئاشکرانەبێت و پێچاوپێچ و تەمومژاوی ئەوکارە بکات، یان لانی کەم بەجۆرێک بێت بتوانێت حاشای لێ بکات و نایەوێ هەڵەی گوڕان دووبارە بکاتەوە. 

ئەمەریکییەکان لە نێوان د.بەرهەم و هۆشیار زێباریدا جۆرێک بێلایەنییان پێوە دیارە، زۆر کرنگ نییە بەلایانەوە کامیان دەبێت.

دواجار تۆپەکە لە ساحەی ئێران و پارتی و یەکێتیدایە. هەڵوێستی ئێران سەنگی مەحەکە بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتەکە. 

سەدر تاکە سەرکردەی عەرەبە بە شیعە و سوننەوە، بە ئاشکرا و بێ پەردە ئەڵێ پێشمەرگە میلیشیایە.

سەدر و بارزانی "دراوسێ"شبن پێکەوە هەڵناکەن، چما لە دۆخێکی ئاڵۆزی وەک عێراقدا، پارتی ئەمە باش دەزانێت و بەهەڵەدا نەچووە و تەنها بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرەک کۆمار لە یەکێتی، سیغەی سیاسی لەگەڵدا کردووە.

Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan