کوردستانی
حزبى سۆسیالیست راگهیهندراوێكى تووند بڵاو دهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
حزبى سۆسیال دیموکراتى کوردستان، رایدهگهیهنێت "ئەو کەسانەى لە حزب دەرکراون، بەپێى یاساى حزب، سزاى زیاتریان بەسەردا جێبەجێدەکرێت، هاوكات وەزارەتی کاروباری شەهیدانیش هیچ پەیوەندییەکی بە حزبهكهیانهوه نەماوە".
سهبارهت به دۆخى ناوخۆى حیزبەکەیان و بەوتەى فەرهاد تۆفیق، کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و وتەبێژى پارتی سۆسیال دیموکراتى کوردستان، "ئەو چەواشەکارییانەى کە دەرکراوەکان" بڵاویانکردووەتەوە، لەراگەیەندراوێکدا ئاشكرایدهكات "ئێمە تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکمان بۆ ئەو چەواشەکارییانە نەبووە، بەڵام چەواشەکاریى بەردەوامیان و ئەو روونکردنەوەیەى رۆژى دووشەممە، 17ى ئەم مانگە بڵاویانکردووەتەوە، بەپێویستى دەزانین بۆ رای گشتیى بخەینەڕوو".
دهشڵێت "هەرچەندە ئێمە باوەڕمان بەتێگەیشتوویی جەماوەر و نوخبەی کوردستان هەیە و لە سەر ئەو بنەمایەشە، کە وتوومانە کاروانی خەباتی ئێمە دەڕوات و ئەوانیش بۆخۆیان بڵێن، بەڵام بەداخەوە وادیارە هەتاوەکو ئێستاش لە پەلاماردانی حزب ناکەون و هێشتا بە مانگەشەو هەڵدەشاخێن و بەردەوامن لە چەواشەکار و قسەی نابەجێ و ناتوانن دەستبەرداری درۆ و دراو و دزی بهێنن و شۆکی دۆڕان و سەرلێشێوانیان بەرینەداون".
ئهوهشى خستووهتهڕوو "لەدوای ئەو گێرەشێوێنییەی لەمانگی نیسانی رابردوودا، دەرکراوەکان دروستییانکرد، تەنانەت ئەوەی سەرکردەی دەرکراوەکان، کە وەزیری کاروباری شەهیدانە، زۆر نابەرپرسانە لەکەناڵەکانی راگەیاندنەوە هەرچی وتی درۆ بوو و تەنانەت یەک رستەشی راستنەبوو، ئێمە دانمانبەخۆماندا گرتووە و ئەو کارە ناشرین و تاوانبارییەی ئەنجامیانداوە، بەجێهێشتووە بۆ دادگا و هیچ جۆرە دەستتێوەردانێکمان نەکردووە تاوەکو دادگا بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەنێت، حزبی سۆسیالیستیش بەپێى یاسای حزبی سزای زیاتری حزبیان لەسەر جێبەجێدەکات".
لە کۆتاییدا وتهبێژهكهى ئهو حزبه روونیكردووهتهوه "بۆ جەماوەری تێکۆشەر و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دووپاتدەکەینەوە، کە وەزارەتی کاروباری شەهیدان هیچ پەیوەندییەکی بە حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستانەوە نەماوە و وەزیرەکەشی هەرکارێکی دوور لەبەرژەوەندیی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ئەنجامداوە بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆیبووە، بەدەر لەوە یاسا سزای توندی دیاریکردووە بۆ ئەوکەسانەی پۆست و پێگەی حکومی بۆ بەرژەوەندی کەسی بەکاردەهێنن".
پ ح ع