سۆزان حەمەتاتە
خانەنشینی و سڕکردنی تواناکان
خانەنشینی بۆ فەرمانبەران پشووی دوای تەمەنێکی زۆری کارکردنە لە بواری پیشەیی خۆیدا، دوای ماندووبوونە زۆرەکەی، وەکو باوە رێز لە تەمەن و ماندووبوونەکەی دەگیرێت و ئیتر کاتەکانی زیاتر بۆ خۆی و خێزانەکەی دەبێت، بەڵام بەو مەرجەی شایستە داراییە پێدراوەکەی بایی ئەوە بێت کە لە سایەیدا خۆش بژی نەک ژیانی کولەمەرگی.
بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خانەنشینکردنی تەمەنی شەست ساڵی بەهەر پێوەرێک سەیری بکەی لەجێگەی خۆیدا نییە، بەڵکو کوشتنی توانای زۆر و لە ماڵنانی هەزاران خەڵکی بە ئەزموونە لە بواری جۆراوجۆردا کە وەکو دەوترێت هێشتا فەرمانگە و بوارەکەی پێویستیی زۆری بە خزمەت و تواناکانی هەیە.
چەندین چاوپێکەوتن و لێدوان لەو بارەیەوە دراون کە ئەو جۆرە خانەنشنکردنە بۆشایی زۆر دروستدەکات و پلانی جێگرەوەش بۆ پڕکردنەوەیان نەخراوەتەڕوو، بەکوردییەکەی بڕیارێکی لۆژیکی نییە و وەکو هەر سیاسەت و بڕیارێکی دیکە دراوە و خەڵکێکی زۆری بێ هیوا کردووە.
لە پەراوێزی بڕیارەکەدا کە بەسەر بەشێکی زۆری فەرمانبەراندا جێبەجێ دەکرێت، سەدان بەرپرسی گەورەی بوارە جیاوازەکانی لێ دەبووێردرێن و ویستی حزب وایە ئەوانە بەردەوام بن لە کارەکانیان، رەنگە بواری سەربازیی و ئەمنی کە فۆرمێکی حزبیی هەیە کەمتر بیانگرێتەوە بە بیانووی جۆراوجۆر.
روویەکی دیکەی ئەو بڕیارە نالۆژیکییە ئەوەیە بەهۆی بێ مووچەیی و نەبوونی کاری شایستە بە تەمەنی کەسانی خانەنشینکراو، دەرفەتی کارکردنیان کەم بێت و تواناکانیان سوودی لێ وەرنەگیرێت، لەکاتێکدا زۆر وڵات هەن خانەنشینکراوەکانیان پەرواێز ناخەن و لە رێگەی بەرنامەی جۆراوجۆرەوە دەهێنرێنەوە ناو کایەی خزمەتکردن و سوود لە ئەزموونیان وەردەگیرێت.
دیدی باو بەرانبەر کەسانی خانەنشینکراو لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەیە کە ئیتر بڕۆ ماڵەوە و ژیانێکی ناخۆش بژی و لە چاوەڕوانیی مردندا بە و با رێگەی دوورت هەر بەردەم ماڵەکەی خۆت بێت، ئیتر دەبینی دوای ماوەیەکی کەم لە خانەنشینکردنی کەسێک لە هەموو رووەکانی ژیانییەوە هەست بە تێکشکاندنی دەکرێت و تواناکانی لەدەست دەدات و وەکو کەسێکی بێ سوود سەیری دەکرێت.
بەپێچەوانەی ئەوەوە، کەسانی پلە باڵاکان بەردەوام دەبن و ژیانێکی نایاب دەژین و هەر خەریکی گەشت و چێژوەرگرتن دەبن، ئەوەش پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و ژیانی شایستە بەهەر مرۆڤێکە.
خ.غ