![خەڵەف غەفور](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
خەڵەف غەفور
تەنهاکردنی ئۆجەلان
بەهۆی جیاوازیی زۆر لە روانگەی کورد و تورک، دروستتر بڵێم، ئەردۆغان و باخچەلی لەلایەک و دەم پارتی و پەکەکە و عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش لەلایەکی دیکەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی و روونتریش پرسی چەکدانانی پەکەکە، تەنهاکردنەوەی ئۆجەلان یەکێکە لەو ئەگەرانەی رەنگە بەدیبێت.
دەمەوێ لەم پرسەدا، هەندێک لە خۆشخەیاڵی دووربم و ئەوە شیبکەمەوە بۆچی لەم کاتەدا، کەوا گۆڕانکاریی زۆر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدەن، دەوڵەت دەرگای زیندانی ئیمڕاڵی کردوووەتەوە و دەیەوێت کارتی ئۆجەلان بۆ پرۆسەیەک بەناوی ئاشتەوایی بەکاربهێنێت.
بانگەوازەکەی دەوڵەتی باخچەلی، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی- مەهەپە بۆ رێگەدان بە ئۆجەلان لە پەرلەمانی تورکیاوە قسەبکات، سیناریۆیەکی پێش لەدایکبوونی مردووە، چونکە هەر خۆی چوارچێوەی وتارەکەی بۆ ئۆجەلان خستەڕوو کەوا بریتییە لەوەی داوای چەکدانان لە گەریلا بکات و کۆتایی بە تیرۆری پەکەکە بهێنرێت "ئەمە قسەی باخچەلییە".
ئەردۆغانیش کەمتر لەوەی باخچەلی داوا نەکرد، لە بۆنەی زۆردا دەڵێت "دەبێت پەکەکە چەک دابنێت"، ئەوە هیچ پەیوەندییەکی بە پرۆسەی ئاشتییەوە نییە، بەڵکو داوای دەوڵەتە و دەیانەوێت ئۆجەلان لە پەرلەمانەوە بۆیان بخوێنێتەوە یان لە رێگەی پەیامێکی نووسراوەوە لە ساڵڕۆژی دەستگیرکردنیدا یان لە ئاهەنگی نەورۆز بخوێنرێتەوە.
وردبوونەوە لە لێدوانی سەرکردەکانی قەندیل، ئەوەی لێ دەخوێنرێتەوە ئەگەر ئۆجەلان ئەو داوایەیان لێ بکات، بیانوو دەدۆزنەوە و ناچنە ژێرباری داواکەی، لەوەدا قەندیل هۆکاری لۆژیکی لەبەردەستە و چەکدانانیان بێ چارەسەری دۆزی کورد یەکسانە بە ئاشبەتاڵ.
هاوپەیمانێتیی جمهوری نێوان ئەردۆغان و باخچەلی لە بارودۆخی خراپی سیاسیدان، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانیان بەرانبەر پارتی گەلی کۆماری- جەهەپە دۆڕاند، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە ٢٠٢٨ بەپێی هەموو ئاماژەکان دەدۆڕێنەوە، ئەردۆغان بە دەنگی کورد سەرکەوت و ئەگەر دڵ و دەنگی کورد بەدەست نەهێنێتەوە، ئەوا بە ئەگەرێکی زۆر دەدۆڕێتەوە.
لەو ماوە کورتەی ماوە بۆ هەڵبژاردن، ئەردۆغان دەیەوێت دوو کار بکات:
یەکەم: دەستوور هەموار بکاتەوە و رێگەی بدرێت خۆی بەربژێر بکاتەوە بۆ دوو خوولی دیکەی سەرۆکایەتی، بێ دەنگی کورد ئەوەی بۆ ناکرێت.
دووەم: بۆ ئەوەی دەنگی کورد بەدەستبهێنێت، کارتی ئۆجەلان و بانگەشەی نەمانی تیرۆر و چارەسەری دۆزی کورد، ستراتیژێکی کار لەسەر کراوە لای هاوپەیمانێتیی جمهور.
دەرەنجامێکی مەترسیدار چاوەڕێکراوە؛ ئۆجەلان بێ ئەوەی کاری جدی بۆ چارەسەری دۆزی کورد بکرێت، بانگەوازی چەکدانان لە گەریلا بکات، ئەوکات قەندیل بانگەوازەکە جێبەجێ ناکات و ئۆجەلان لە ئیمڕاڵی گۆشەگیر دەکرێتەوە، وای دەبینم ئەوە ئامانجی دەوڵەتە نەک چارەسەرکردنی دۆزی کورد.
خ.غ