د. سەردار عەزیز
رامان لە تۆپبارانەکی تورکیا
لە پاش ریفراندۆمەوە تورکیا وەها مامەڵەدەکات کە پەیوەندییەکی باڵادەستی هەیە لەگەڵ نەک هەر کوردستان، بەڵکو عیراقیشدا. ئەم پەیوەندییە باڵادەستییە خەسڵەتێکی ترە لە پاڵ چەند خەسڵەتێکی تری پەیوەندیی تورکیا و عیراق. تورکیا هەمیشە ویستویەتی عیراق، بەتایبەتی لە رووی ئابوورییەوە پاشکۆی بێت، هەتا ببێتە جێگەی ساغکردنەوەی کاڵاکانی، بەتایبەتی خۆی وەها دەبینێت کە وڵاتێکی بەرهەمهێنە لە ناوچەکەدا، بەپێچەوانەوە عیراق وڵاتێکی بەرهەمخۆرە.
لە رووی جیوپۆلەتیکەوە تورکیا لە پرۆسەیەکی بەردەوامدا کار لە سەر کشانی ئەرزی و کۆنترۆڵی ئاسمانی و دانانی کەسایەتیی سیاسی سەر بەخۆی لەناو عیراقدا دەكات. لەهەمانکاتدا رەهەندێکی ئایدۆلۆژی و ئایینی بۆ ئەم ئیدارەی ئەردۆغان هەیە، بەوەی ناوچەکە وەک پانتایی مێژوویی و کولتووری و ئایینی خۆیان دەزانن، ئیخوانەکان لە عیراق و کوردستان مەیسەرکەری ئەم دیدەن. بۆیە ئامانجی تورکیا لە عیراق و کوردستان هەمیشە گەورەتر بووە لە پارتی کرێکارانی کوردستان.
تۆپبارانەکەی سنووری زاخۆ لەکاتێکی ئاڵۆزدایە. ئەردۆغان لە تاران گلۆپی سەوزی بۆ هەڵنەکرا بۆ هێرشکردن، بەتایبەتی بۆ رۆژئاڤا، بەڵام رەفتاری هەردوو ئێران و رووسیا رێگر نییە لە دەستدرێژییەکانی.
کوشتنی مەدەنی زۆرجار لە پرۆسەی کۆلاتراڵ دامجدایە، یانی مەبەست نییە، بەڵام دەبێت بە بەشێک لە مەبەستەکە، بەڵام هێرشەکەی تورکیا بەمەبەست بووە. پەکەکە هیچ بوونێکی نییە لە ناوچەکە و ئەو دۆڵە بەشی زۆری بەرزاییەکانی رەبایەی سوپای تورکی تیادایە.
ئایا تورکەکان بەمەبەستی کوشتی کەرتی گەشتوگوزاری کوردستان کارەکەیان کرد؟ یان لەبەرئەوەی لە ماوەی رابردوودا کوشتارەکانیان بێ هیچ رێگرییەک تێپەڕیوە، ئیتر گەشتنە ئەو باوەرەی کە کوشتن ئاساییە. دیارە کوشتنی کورد لەسەر سنوور دەمێکە کارێکی رۆتینی ئەو وڵاتانەیە. لە سەردەمی رژێمی پێشوەوە رێگەپێدان و رێکكەوتن هەیە لەنێوان تورکیا و عیراقدا کە بۆیان هەیە بێنە ناو سنووری یەکترەوە بۆ کوشتنی کورد، بەڵام ئێستا کە غەیرە کوردی پێوەدەبێت، رەنگە کردەیەکی ئاسایی نەبێت. هەروەها ئەمە دەریدەخات کە کێ هاوڵاتییە و کێ هاوڵاتی نییە لە عیراقی ئەمڕۆدا.
زۆرینەی دەستەبژێری سیاسی عیراقی لەژێر کۆنترۆڵی تورکیادان. بیرتاندێت کاتێک ئەردۆغان یەخەی کازمی چاککرد، کازمی وتی ئەردۆغان هاوڕێی کۆن و كەسیمە. سوننەکان مەئموری ئەون، بەڵام چیرۆکی کورد جیاوازە.
لە شەڕی ناوخۆوە، کە هەردوو ئێران و تورکیا، شەڕەکەیان بەکارهێنا بۆ بە داردەستکردنی هەردوو یەکێتی و پارتی، شتێک نەماوە بەناوی حزبی کوردی.
شەڕی ناوخۆی نەوەدەکان گرنگترین ساتەوەختی زیندووی سیاسەتی هەرێمی کوردستانە. ئەمڕۆ ئەم شەڕە زیاتر لە نەوەد لە سەدی خەڵکی کوردستان بە ئاگایی و بێئاگایی تیایدا بەشدارن و دنەی دەدەن و رۆژانە درێژەی پێدەدەن. شەڕی ناوخۆی کوردی بە ئاسانی تەواونابێت بەتایبەتی کاتێک بووەتە بەشێک لە بازرگانیی سیاسی، حزبەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتیش لێی دەخۆن.
لەکاتێکدا هەموو دڵنیان کە تورکیایە، بەڵام وەڵامەکان و تاوانبارکردنەکان جیاوازە. هەندێک هەر ناو ناهێنێت، هەندێک بە ناچاری تووندە و هەندێکی تر بە دەرفەتی دەزانێت. تورکیا خۆی و هەندێک داردەستی راستەوخۆ نەبێت کەس نکوڵی یان گومانی نییە.
ئەمەریکا بە ناڕاستەوخۆ دەیخاتە ئەستۆی تورکیا، بەڵام هەڵوێستێکی لاوازە.
ئایا هیچ دەبێت؟ ئەستەمە خەڵکی عیراق و کوردستان قسەیان و دەربڕینی ئاگرینیان زۆر بەلاوە گرنگە. ئەمە وەک نووسەری سعودی غازی ئەلقسیبی ئاماژەی پێدەدات دەرخەری ئەوەیە کە دەربڕین زۆر گرنگترە لە کردار.
ئەم رووداوە دەکرێت دەرفەتێک بێت بۆ شکاندنی غروری تورکی، بۆ کۆتاییهێنان بە خۆ بە باڵازان و بکوژی بێ دادگایی، بەڵام ئەمە پێویستی بە تەرجەمەکردنی توڕەییەکان هەیە بۆ کردار و بەردەوامی پێدانی. چەند پرسێک لە داهاتوودا دەکرێت سوودیان لێ ببینرێت، دەرئەنجامی دادگاییە ناوبژیوانییەکەی پاریس، پرسی بەکاربردنی زۆرترین کاڵای تورکی، بەڵام ئەگەر ئەو لایەنانەی کە تووندن سەر بە ئێرانن، ئەوا خواستی ئێران بەرانبەر تورکیا تەواو جیاوازە لە خواستی عیراق.
خ.غ