سۆزان حەمەتاتە
خەم و مەترسییەکانی رۆژئاوای کوردستان کۆتایی نایەت
رۆژئاوای کوردستان وەکو دیموکراسیترین ئەزموونی دوای راپەڕینی گەلانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١، خۆی راگەیاند و بووە هیوای زۆرینەمان، زۆرینەیەک کە خەمی گەورەی سەربەستیی کوردستان و پاراستنی کوردە لە ستەم و زۆرداری، بۆیە هەرکاتێک مەترسییەک یان ئاماژەکانی پیلانگێڕییەک دەردەکەون، ئیتر کۆی ئەوانەی شانازیی و خاوەندارێتیی لە ئەزموونەکە دەکەن تەواو نائارام دەبن و دەیانەوێت بەهەر رێگەیەک بێت بەشداربن لە دوورخستنەوەی مەترسییەکانی سەر کورد و ئەزموونەکانی.
سێ مەترسیی گەورە و بگرە زیاتریش بەردەوام لەسەر ئەزموونی رۆژئاوای کوردستان هەیە:
یەکەم: دەوڵەتی تورک بە بەردەوامی لە پیلانگێڕیدایە لەسەر کورد وەکو نەتەوە لەهەر شوێنێکی ئەو جیهانە گەورەیە بێت، هەروەها دژی بوونی هەر ئەزموونێکی لۆکاڵی یان دروستکردنی کیانێکی سەربەخۆیە، بینیمان چۆن دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧ وەستایەوە، هەروەها چۆن بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەر ئەزموونی رۆژئاوای کوردستان و لە ناوخۆی تورکیاش چۆن کوردان دەچەوسێنێتەوە.

دووەم: سەرجەم هێزە بەناو ئۆپۆزسیۆنە ئیسلامی و نەتەوەیی و عەلمانییەکانی سوریا، دژی بوونی کورد و ئیدارە سەربەخۆییەکەین، بەردەوام پیلانی لەسەر دەگێڕن و هەوڵ بۆ لەناوبردنی دەدەن و زۆر کارەساتیشیان بەسەر کورددا هێناوە و بەردەوامیشن وەکو لەو هێرشانەی چەند رۆژی رابردوودا بینرا.
سێیەم: خودی بەشار ئەسەد و رژێمەکەی لەکاتی بەهێزییاندا تەنانەت ناسنامەیشیان بە کورد رەوا نەبینی، ئێستایش کە مەترسیی کەوتنیان لەسەرە، بەهەمان شێوە بوونی کیانێکی لۆکاڵی کوردی رەتدەکەنەوە و ئامادەنین هیچ رێککەوتنێکی رەسمیی لەگەڵ کورد بکەن و هەر دەیانەوێت بەکاریبهێنن.
مەترسیی دیکەیش لەسەر رۆژئاوای کوردستان لەسەر دوو ئاست هەیە:
یەکەمیان: بوونی کێشە و ململانێیی ناوخۆیی نێوان هێزە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان و نەبوونی هەوڵی جدی بۆ چارەسەرکردنیان، ئەوەش دەرفەتی داوەتە لایەن و وڵاتی دیکە کەوا دەستوەردان لە کاروبارەکانیان بکەن و کێشەکانیان قووڵتر بکەنەوە و تاڕادەیەکی زۆر لە دژی یەکتر بەکاریانبهێنن.

دووەمیان: پەیوەندیی خراپی رەسمی ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان و سیاسەتی رەسمیی بەشێک لە دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەبوونی هاوئاهەنگیی نێوانیان و جارجارەش گەمارۆ خستنە سەر رۆژئاوای کوردستان و داخستنی دەروازە سنوورییەکان لێیان.
هەموو ئەو مەترسییانە لەسەر رۆژئاوای کوردستان هەن و هێشتا هێزە کوردییەکانیش دەربەستدار نین بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان، بۆیە ئەزموونی رۆژئاوا تووشی قەیرانی زیاتر دەبێت و ئەوەش هەوڵەکان بۆ خستنی کاراتر و گەورەتر دەکات.
خ.غ